من ئافره‌تێکم خا‌وه‌ن 2 مناڵ ئێستاش حه‌ملم هه‌یه (سکم پڕه ) به‌ڵام
پ/من ئافره‌تێکم خا‌وه‌ن 2 مناڵ ئێستاش حه‌ملم هه‌یه (سکم پڕه ) به‌ڵام له‌م کاته‌دا خوێنم هه‌یه و کاتی منداڵ بوونیشم نیه ،ئایا ئه‌و خوێنه حه‌یزه یان نه‌خۆشییه؟
دایكی هه‌نی له سلیمانی
بسم الله الحمد لله والصلاە والسلام علی رسول الله .
سەبارەت بەو خوشكەی حاملەیەو لەگەل حەملەكەیدا خوێنی هەیە . دەڵێن: هەر ئافرەتێك دوگیان بو ، ئەوا سروشتی ئافرەت وەهایە لە خوێنی حەیز ( سوری مانگانە ) دەوەستێتەوە، وەبونی سوری مانگانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دوگیان نیە ، هەندێ لەزانایان دەفەرمون تا دوجار دەگونجێت كە لەكاتی حەملدا خوێنی ( حەیز) ببینێت، بەڵام
لەوەزیاتر هەرگیز ناگونجێت، كەوابو ئەكەر ئەم خوشكە بەڕێزە حەملەكەی لە دومانگ زیاتربو ئەوە بەدڵنیا ییەوە خوێنی سوری مانگانە نی یەو, حسابی خوێنی (استحازەی) بۆ دەكرێت ، كە حوكمی میزە چوركێی بۆ دەكرێت، واتە ئەكەر خوێنی هەبو لەكاتی حەملدا، دەبێت نوێز و ڕۆژوی خۆی بگرێت، بەڵام با خاوێنی خۆی ڕابگرێت، وەلەكاتی نوێژەكاندا دەستنوێژ بگرێت و خێرا نوێژەكەی بكات، چونكە ئەو خوێنە حسابی نەزیفی بۆ دەكرێت، پێم باشە كەسەر دانی پزیشكی پسپۆڕ بكات ...
(دیاره خوای گه‌وره عیده‌ی ئافره‌تی ته‌لاق دراوی به رودانی سی 3 عاده‌ی شه‌رعی داناوه، ئه‌كه‌ر دوگیان به به دانانی حه‌مله‌كه عیده‌ی دانه‌وه ، ئه‌مه‌ش له‌به ئه‌وه‌ی كه حه‌مل هه‌بو سوڕ مانگانه ده‌وه‌ستێت .بۆیه له‌كاتی حه‌ملدا ئه‌كه‌ر خوێن بینرا ئه‌وا به خوێنی سوری مانگانه حساب ناكرێت به‌لكو نه‌زیفه‌و پێویستی به چاودیری پزیشكی یاچاره‌سه‌ر هه‌یه .تا منداڵه‌ی سكی زیانی لی نه‌كه‌وێت
، خواده‌فه‌رموێت (وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ) واته ته‌لاق دراو سێ حه‌یز یا پاكێتی ببینێ . وه‌سه‌باره‌ت به ئافره‌تی دوگیان ده‌فه‌رموێت . (وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ) واته خاونه‌ن سكه‌كان ( دوگیان) عیدده‌كه‌یان دانانی سكه‌كه‌یانه . واته باسی سوری مانگانه‌ی نه‌كردوه. كه‌وابو سك هه‌بو سوری مانگانه نابێت . پاشان وتمان تا دوجار ده‌كرێت حامله‌بێت و سوری مانگانه‌ی توشبێت ( كه ئه‌مه‌ش ده‌گمه‌نه) چونكه ئایه‌ته‌كه‌ی پێش‌و باس له‌سێ3 جار ده‌كات بۆ ئیحتمالی دوجار هه‌یه توش بیت به‌لام هه‌ركیز له‌مانگی سێهه‌می حه‌ملدا هه‌رگیز حامله توشی سوری مانگانه نابێت) ..







